سارا ئەحمەد

ژیاننامە
ناوم "سارا ئەحمەد "ـە و دەرچووی پەیمانگام لە بەشەکانی "پەرستاری" و "کارگێڕی کار"، لە ئێستاشدا خوێندکاری "کۆلێجی پەرستاری" زانکۆی کەرکووکم. سەرەتا وەکو خولیایەکی منداڵیی خۆم هاتمە ناو بواری وەرگێڕانەوە و ماوەی زیاتر لە ٤ ساڵە لە بواری وەرگێڕانی فیلم و زنجیرەدا کاردەکەم، لە ماوەی ٤ ساڵی ڕابردوو سەرپەرشتیاری ستافی هۆلیوود و دەستەی بەڕێوەبەر و پێداچوونەوەی بەرهەمەکانی "ماڵپەڕی کوردفیلم" بوومە و بۆ چەندین کەناڵ کارم کردووە و لە ئێستاشدا لە ماڵپەڕی "شافیلم" وەکو سەرپەرشتیار و وەرگێڕ درێژە بەکارەکانم دەدەدم.